مانگرتنی سەرتاسەری شۆفیر کامیۆنەکانی سیرجان
پێنجشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۴   |  22-05-2025

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی جۆزەردان، شۆفیر کامیۆنەکانی سیرجان، بە شێوی سەرتاسەری، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم مانگرتنە لەئاست، دابین کردنی نادادپەروەرانەی سووتەمەنی، پەرداخت نەکران و لەخوارەوەبوونی حەقدەستەکان و چوونەسەرەوەی لەڕادەبەدەری حەقی بیمە، بەڕێوەچووە. هاوکات، شۆفیر کامیۆنەکانی عەباس ئاوای دەڕەشاری ئیلامیش، بە مەبەستی چارەسەرکرانی کێشە و گرفتەکانیان، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.