شەپۆلی پەنابەران لە وڵاتی ئۆکراین بۆ وڵاتانی ئوروپا دەستیپێکرد
هەینی ۰۶-۱۲-۱۴۰۰   |  25-02-2022

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بە هۆی دەستپێکی شەر و ناکۆکییەکانی نێوان ڕوسیە و ئۆکراین و چوونەسەرەوەی ئاماری کووژراو و بریندارەکان لە وڵاتی ئۆکراین، لە ئێستا نزیکەی ١٠٠ هەزار هاووڵاتی ئۆکراینی ئاوارە بووە و بەرەو وڵاتانی ئوروپایی وەڕێکەوتوون.
ئەم ڕێکخراوە پێشبینی دەکا لە ئەگەری قوڵ بوونەوە و بەردەوامی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە، چوار تا پێنج میلیون هاووڵاتی ئۆکراینی زێدی خۆیان بەجێبێڵن و ئاوارەی وڵاتانی ئوروپایی بن.