گیان لەدەستدانی بەندکراوێک بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
شەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۴   |  24-05-2025

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ۱ی جۆزەردانی ١٤٠٤، “ڕەزا مەلەکی” بەندکراوی تەمەن ۳۷ ساڵ و خەڵکی هەرسین، بەهۆی نەخۆشی جەرگ و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە بەندی ٢ی ئەندەرزگای ۱۵ی زیندانی قزڵحیسار گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی مەلەکی، ئەو بەندکراوە سەرەڕای نەبوونی هیوای دوکتۆرەکان بە درێژەی ژیانی، لە ئازادی و ژیان لەگەڵ بنەماڵەکەی لە دوایین ڕۆژانی ژیانیدا بێبەش بووە. ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕەزا مەلەکی یەک ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو، بەڵام تا ئێستا هیچ دانیشتنێک بەمەبەستی پێ ڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ناوبراو بەرێوە نەچووە.