فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی ٢٠ خوێندکار بەهۆی لادانی پاسەکەیان لە قەزوێن
شەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۴   |  24-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ شەممە٣ی جۆزردانی ١٤٠٤، بەهۆی لادانی پاسی هەڵگری خوێندکاران لە جادەی “قەزوێن بۆ ئەلەموتی غەربی”، لانیکەم ٢٠ خوێندکار بریندار بوون.
ئەم ڕووداوە کاتژمێر ٩ و ٣٦ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕوویداوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە سەرۆکی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئەلبۆرز، ئەمڕۆ شەممە ٣ی جۆزردانی ١٤٠٤ ڕایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی دوو ماشێنی سەواری لە شەقامی ئۆستانداریی لە جەهانشاری کەرەج کە یەکێکیان هەڵگری خوێندکاران بووە، شەش خوێندکار برینداربوون.