فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ٨ مانگ زیندان بەسەر قانع خاتری
دوشەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۴   |  26-05-2025

بە پێی زانیارییەکان، “قانع خاتری” تەمەن ٣٦ساڵ و خەڵکی شاری سنه، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەمشارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
قانع خاتری ، پێشتریش لە ڕێکەوتی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دوای تێپەڕکردنی ١٥ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆنی بە شێوەی کاتی و تا تەواو بوونی پڕۆسەی دادگایی کردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژەیە، قانع خاتری پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠١، وێڕای ٦چالاکی دیکە و ئەندامی هەڵمەتی خێرخوازی ژیانەوەی کوردستان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی جۆزەردانی هەمان ساڵ، بە دوای تێپەربوونی ٤٠ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا تەواو بوونی پڕۆسەی دادگایی کردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.