دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە بۆکان
دوشەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۴   |  26-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو برای خەڵكی شاری بۆكان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، “جەلال و فەردین وەفایی”، دوو برای خەڵكی شاری بۆكان، هەر لەم شارە لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. شایانی باسە، جەلال وەفایی، پێشتریش بە هۆی چالاكییەكانی دەستبەسەر كرابوو. تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.