ئازادکرانی کاتی ئەمجەد ساڵحزادە لە زیندانی ناوەندیی سەقز
سێشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۴   |  27-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەمجەد ساڵحزادە، هاووڵاتیی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، دوای ٤ مانگ و ٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کرا.
شایانی باسە، ئەمجەد ساڵحزادە بۆ ماوەی ١٢٥ ڕۆژی لە حاڵێکدا دەستبەسەری تێپەڕ کردووە کە بارودۆخی نەخۆشیی هەرسی ناوبراو جددی بووە. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، لە شوێنی کارەکەی، بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرابوو. ئەمجەد ساڵحزادە پێشتر لە کۆتاییەکانی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی حکوومەت” سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.