ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ماکۆ
سێشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۴   |  27-05-2025

بە پێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “موراد دەلایی میلان”، خەڵكی گوندی “مەسجدلوو”ی سەر بە شاری ماكۆ، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم بەندكراوە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكان” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.