فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی لە شاری سەقز
سێشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۴   |  27-05-2025

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، چوار هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی “هیوا ئەحمەدی، محەممەد زەبیحی، سۆران سولتانی و ڕەحیم قودرەتی”، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتتی سپا لەسەر دیواری حەوشەی ئەو هاووڵاتییانە سەرکەوتوون و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەوانیان دەستبەسەر کردووە. هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چوار هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.