فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری تەتە
سێشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۴   |  27-05-2025

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ۶ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی گوندی سپیداری سەوڵاوا بە ناوی “کورۆش مورادی”، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری تەتە گیانی لەدەستدا.
هەروەها لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە، کۆڵبەرکی دیکە بە ناوی ڕزگار وەتەندووست بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی “بووعەلی” مەریوان گواستراوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە. شایانی باسە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، لە پێگەی ژاڵانە لەحاڵێکدا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو کۆڵبەرانە کردووە کە بارێکیان پێ نەبووە و خەریکی ڕۆشتن بۆ کۆڵبەری بوون.