فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە ورمێ
چوارشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۴   |  28-05-2025

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ۵ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ” سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی «زێوە»ی مەرگەوەڕی ورمێ بە ناوەکانی ڕەعنا و ڕۆژان خۆران” و “جەلال فەڕۆخی”، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی دووشەممە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و دەستبەسەریان کردوون و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. شایەنی باسە کە ڕەعنا و ڕۆژان خۆران و جەلال فەڕۆخی، مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ورمێ دەستبەسەر کرابوون. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.