فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

زیاتر لە ١٤ میلیون و ٦٠٠هەزار کەس لە سوریە پێویستیان بە یارمەتی مرۆییە
شەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۰   |  26-02-2022

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، رەوشێکی مرۆیی جێی نیگەرانی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریەدا هەیە و داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی دەکات یارمەتیدەری خەڵکی ئەو وڵاتە بێت. رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی هەروەها ڕایگەیاند، ساڵی رابردوودا ١٣ ملیۆن و چوارسەد هەزار کەس لە خەڵکی سووریە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەبوو، بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە بۆ زیاتر لە ١٤ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
شایانی باسە قەیرانی سوریە لە ساڵی ٢٠١١وە دەستیپێکردووە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا نزیکە نیو میلیون کەس گیانیان لەدەستداوە و هەروەها میلیونان خەڵکی ئەو ولاتە ئاوارەی بوون.