فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی
هەینی ۰۹-۰۳-۱۴۰۴   |  30-05-2025

لەئەنجامی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەن کار و نەبوونی کەرەستەی خۆپارێز، کرێکارێک تووشی ڕوودوای شوێنی کار بوو و گیانی لەدەستدا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کرێکارێکی ئاڵماتۆڕبەند بە ناوی “ئارەش ڕەسوڵی” خەڵکی ئاوایی “بۆڕیەر”ی سەر بە شاری سەوڵاوا، بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەکی حەوت نهۆمی لە شاری کرماشان گیانی لە دەستداوە.