برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
هەینی ۰۹-۰۳-۱۴۰۴   |  30-05-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی “میهران فەتاحی” خەڵکی شاری بانە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە سەختی بریندار بووە.
شایانی باسە، ئەم کۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە، بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی تەورێز گواستراوەتەوە.