فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر سێ کەس لە شۆفیرانی بارهەڵگرەکان لە شاری سنە
هەینی ۰۹-۰۳-۱۴۰۴   |  30-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۷ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دادگای شۆڕشی سنە بڕیاری دەستبەسەرکرانی کاتی بۆ ماوەی یەک مانگی بەسەر سێ شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەناوەکانی “سدیق محەممەدی، کاوە مورادیان و ڕزگار مورادی” سەپاندووە و ئەو سێ هاووڵاتییە بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەیان بۆ زیندانی ناوەندیی سنە گواستراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەو شۆفێرانە لە ئەنجامی ئامادەبوونیان لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە سێ‌ڕای سنە مەریوان و بەشدارییان لە مانگرتنی شۆفیربارهەڵگرەکاندا ڕووی داوە. هەروەها لەم دواییانە و لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا، لە شاری دێهگولان دوو شۆفێری ناڕازی بەناوەکانی “زانکۆ ڕۆستەمی” و حامید (ناوبانگ نادیار) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.