نۆهەمین ڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەری شۆفیر بارهەڵگرەکان لە شارەکانی ئێران
هەینی ۰۹-۰۳-۱۴۰۴   |  30-05-2025

مانگرتنی سەرتاسەری شۆفیر بارهەڵگرەکان لە شارەکانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی ٩ی جۆزردانی ١٤٠٤، پێ نایە ناو نۆهەمین ڕۆژی بەردەواییەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان، شۆفیران لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران لەوانە خۆڕەم ئاوا، بە شێوەی یەکگرتووانە درێژەیان بە مانگرتنەکەیان داوە. داخوازی شۆفیرانی مانگرتوو بریتییە لە: “باشتربوونی دۆخی گوزەرانیان، بردنەسەرێی حەقدەستی گواستنەوەی بارەکان، پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی بیمە، هێنانە خوارێ نرخی پارچەی یەدەکی و کۆتایی هێنان بە هەڵاواردن لە بەشەکانی گواستنەوەی جادەیی”. ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ بەسەر دەستپێکی مانگرتنی شۆفیر بارهەڵگرەکان، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوون لە لایەن ناوەندەکانی پەیوەندیدار بە شۆفیرانی مانگرتوو نەدراوەتەوە.