فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لە هەڕەشەکردن تا دۆسیەسازی، زۆربوونی گوشارەکان بۆ سەر کەیهان محەممەدی‌نژاد و سینا قاسمی‌زادە دوو ڕۆژنامەوان و چالاکی مافی مرۆڤی خەڵکی ورمێ
شەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۴   |  31-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا و بە تایبەتی چەند هەفتەی ڕابردوو، گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوانە ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر بنەماڵەی دوو ڕۆژنامەوانی خەڵکی ورمێ و دانیشتووی هەولێر زیادی کردووە.
شایانی باسە، ناوەندە ئەمنییەکان لە مۆرەکانی خۆیان بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەم دوو ڕۆژنامەوانە لە دەزگای دادوەری کەڵکیان وەرگرتووە و لە ژێر ناوی وەکوو “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت”، “بێڕێزی بە پیرۆزییەکان” و “هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی” بنەماڵەی ئەم دوو کەسەیان چەندین جار بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران بانگ و لێپرسینەوە بێڕیزیان پێ کراوە. ئەم دوو ڕۆژنامەوانە کە سەرپەرشتیی دوو لاپەڕەی هەواڵ لە ورمێ دەکەن و لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” لەم لاپەڕانە و لە لاپەڕەی کەسیی خۆیان چالاکیی بەرچاویان هەبووە، ئێستا ناوەندە ئەمنییەکان بە گوشارخستنەسەر و هەڕەشەکردن لێیان و هەروەها بانگکرانی بەردەوامی بنەماڵەکانیان و لێپرسینەوە و هەڕەشکردن، خوازیاری ڕاگیرانی چالاکییە میدیایی و مافی مرۆڤییەکانی ئەم دوو کەسەن. لە درێژەی ئەم هەڕەشانەدا، لەم دواییانە ژمارەیەک لە لاپەڕەکانی سەر بە ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران، بە ناردنی نامەی هەڕەشەئامێز لە ئەگەری ڕانەگرتنی چالاکییەکانیان بە ئاشکرا هەڕەشەی لەناوبردنی ناوبراوانیان کردووە و ئەمە بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بۆ بنەماڵەکانیان.