فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ٨ شۆفیری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە بیجاڕ
شەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۴   |  31-05-2025

هاوکات لەگەڵ درێژەی مانگرتنی گشتی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شارەکانی ئێران، لانیکەم ۸ شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری ناڕازی لە شاری بیجاڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ، ڕۆژی هەینی ۲ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لانیکەم ۸ شۆفێری ناڕازی بەناوەکانی “ئەڵماس فەللاحزادە، عەلی جەباری، ئەمیرحسێن (سامی) زولفەقاری، مۆرتێزا مێهدی کەرەمی، ئێحسان غوڵامی، حامید بۆرجیان و ئەسغەر ڕەزایی” لە بیجاڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانە بەهۆی بەشداریکردنیان لە مانگرتنەکان و بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شاری بیجاڕ ڕووی داوە. هەروەها
فەرزاد ڕەزایی، شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری خەڵکی زەڕینەی سەر بە شاری دیواندەرە بەهۆی پاڵپشتی لە مانگرتنی بەرفراوانی شۆفێران، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.