هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر کۆبوونەوەی خاوەن گەمییەکان لە بووشێهر
سێشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۴   |  03-06-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی جۆزردانی ١٤٠٤، لەئەنجامی ناڕەزایەتیی خاوەن گەمییەکان و مەلەوانانی پارێزگای بووشێهر لە بەرامبەر بینای ئیدارەی گشتی لەنگەرگا و دەریاوانی ئەمشارە، هێزەکانی ڕژیم بە کەڵک وەرگرتن لە باتۆم و گازی فرمێسکڕێژ، هێرشیان کردە سەر ناڕازییان و بەهۆی ئەم هێرشە دڕندانەیە، ژمارەیەک لە ناڕازییان برینداربوون.
جێگای ئاماژەیە، خاوەن گەمییەکان خوازیاری سڕینەوەی سێ بەندی سەرەکی لە پەسەندکراوی نوێ “تەلەنجی” بوون کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی بەهەزاران بنەماڵەی خاوەن گەمی و شاغڵانی ئەم بوارە داناوە.