فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێسەروشوێن بوونی دوو کچی وەرزشکار لە شاری تاران
شەممە ۱۷-۰۳-۱۴۰۴   |  07-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو کچی تێکواندۆکاری تازەلاو بە ناوەکانی “یەسنا شەگۆلی” و “سارا ئێقباڵ شاه” دانیشتووی گەڕەکی “کوهسار شەهران” لە غەربی تاران کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزردانی ١٤٠٤، بەمەبەستی ئامادەبوون لە مەشقەکانی تێکواندۆ لە ماڵی چووبوونە دەرێ، هەتا ئێستا نەگەڕاونەتەوە ماڵێ و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێریی “مێهر”ی سەر بە ڕژیم، ئەم دوو کچە تازەلاوە لە کاتی چوون بۆ مەشقەکانی تێکواندۆ،لە لایەن کەسانێکی نەناسراو ڕفێندراون و نە ڕاهێنەرەکەیان و نە بنەماڵەکەیان زانیارییەکیان لە چارەنووسی ئەم دوو وەرزشوانە نییە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزردانی ئەم مانگە، کچێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی “ئێلاهە حسێن نژاد”  دانیشتووی ئیسلامشار، لە کاتی هاتنە دەرێ لە شوێنی کارەکەی لە شاری تاران، سواری ئۆتۆمبێلێکی سەواری لە مەیدانی ئازادی ببوو کە لە لایەن شۆفیر ئۆتۆمبیلەکەوە بە چەقۆ هێرشی کرابوویە سەری و دواتر تەرمەکەی لە دەورووبەری شاری تاران دۆزرابوویەوە.