فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتیێەکی خەڵکی مەریوان
یەکشەممە ۱۸-۰۳-۱۴۰۴   |  08-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ۲۳ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی “محەممەد هووشمەند” خەڵکی گوندی “دەرەتفێ” سەر بە شاری مەریوان، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە و پێدانی زانیاری سەبارەت بە بارودۆخی ناوبراو خۆ دەبوێرن.
شایەنی باسە کە ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۲۶ی گوڵانی ئەمسال، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.