فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی وریشە مورادی
دوشەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۴   |  09-06-2025

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کەریم ئەسغەری، هاوژینی خوشکی “وریشە مورادی” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بە بەکار هێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر یەکی نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارکردنی ناوبراو لە ناوچەی شویشەی سەر بە شاری سنە و بە لێدان و بە بەکار هێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە. جێگای ئاماژەیە، مێهرانە مورادی هاوژینی ئەسغەر کەریمی و خوشکی وریشە مورادی، پێشتر چەندین جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ و دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، کەریم ئەسغەری پێشتریش لە بەردەم زیندانی ئێڤین دەستبەسەر کرابوو. تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە سەر تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە، شوێنی ڕاگیران و دۆخی تەندروستی، لە بەردەستدا نییە.