فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ناوەندیی کەرەج و زاهێدان
دوشەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۴   |  09-06-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “حەمزە یاری” ناسراو بە یەعقووب کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج بەکردەوە دەرهات.
هاوکات، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “عەبدولباست شۆهەدازێهی” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “کەهنوو” سەر بە بەخشی ایرندگان لە شارستانی خاش، کە پێشتر بە تومەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان بەکردەوە دەرهات.