کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراونی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۴   |  09-06-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی جۆزردانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، بە شێوەی سەرتاسەری لە دەیان شاری ئێران لەوانە: سنە، تاران، زەنجان، خوزستان و چەندین شاری دیکە، بەوتنەوەی درووشمی “جەهەنەم وێڵ کەن، درگای بەهەشت بکەنەوە” بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەم ناڕەزایەتییانە لەدژی نادادپەروەری بنەڕەتی و وەدینەهاتنی بەڵێنی سەهامدرانی گەورەی شیرکەتی مۆخابەرات لەوانە: ستادی ئیجرایی فەرمانی ئیمام و بۆنیادی تەعاونی سپا، ئەنجام دراوە. خانەنشین کراوان دەڵێن: چەندین ساڵە خۆیان لە مافی دانی قازانجی سەهامەکانمان، بیمەی مۆکەمێل، مۆتاڵباتی قانوونی و تەنانەت حقووقە دواخراوەکانمان تەبرئە دەکەن، لە حاڵێکدا خۆیان لە قازانجی شیرکەت بەشدارن و ئێمەیان لەبیر چووەتەوە.