هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر خەڵکی گوندی دێهکەهانی کەهنووج
سێشەممە ۲۰-۰۳-۱۴۰۴   |  10-06-2025

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیویانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، هێزەکانی گاردی تایبەت ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بە گازی فرمێسکڕێژ و سپرەی بیبار و گوللەی پلاستیکی، هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی گوندی “دێهکەهان”ی سەر بە شارستانی کەهنووج لە پارێزگای کرمان.
بەپێی زانیارییەکان، کۆمەڵێک لە خەڵکی دێهکەهان بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە لەناوچوونی ژینگە و باغ و باغاتەکانیان بەهۆی چالاکی کانگای کرۆمیت لەم ناوچەیە، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بە شێوەی دڕندانە هێرش کراوەتە سەریان.