فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ژمارەی ئاوارەکانی جیهان بۆ ١٢٢ میلیۆن کەس
پێنجشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۴   |  12-06-2025

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، بەهۆی شەڕ و سیستەمی حۆکمڕانی لە سەرانسەر دونیا، ژمارەی ئاوارەکانی جیهان بۆ ١٢٢میلیۆن کەس بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوونە، لە سەرانسەری جیهاندا زیادی کردووە، ئەمەش بەهۆی شکستهێنانە لە چارەسەرکردنی کێشەکان، وەک ئەوەی لە سوودان و ئۆکراین ڕوو دەدات. فیلیپۆ گراندی، بەرپرسی باڵای پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، تا کۆتایی مانگی گوڵانی ئەمساڵ، زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا ئاوارە بوون، ئەمە جگە لەوەی کە زیاتر لە ملیۆنێک و نیو ئاوارە و پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.