فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی ئاسمانی سپای ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران
هەینی ۲۳-۰۳-۱۴۰۴   |  13-06-2025

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگاکانی سپای پاسداران لە تاران و چەندین شوێنی دیکە لە ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، لەم هێرشەدا چەندین فەرماندەی باڵای سپای پاسداڕان لەوانە: “حسێن سەلامی”، فەرماندەی سپای پاسداران، “محەممەد باقری”، سپاسالاری ئێران، “محەممەد تەهرانچی”، سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و “فەرەیدون عەباسی”، زانای بواری ئەتۆمی، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژران. لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئێرانییەکان ئاشکرای کردووە، لە ئەنجامی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل، عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئیسلامیی ئێران، بە سەختی بریندار بووە. ڕوویتێرز هەروەها ئاماژە بەو شوێنانەی کە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردوومان کراوە کردووە کە بریتین لە:  نیاڤەران، تاران، ڕۆژئاوای تاران و چیتگەر، ڕۆژهەڵاتی تاران، مێهرئاباد، تاران، چەند هێرشێک بۆ سەر گەڕەکەکانی تاران، چەمران، شەهرەکی مەحەلاتی تاران، تاوەری کامرانیە لە تاران، نارمەک، تاران، سەعادەت ئاباد، تاران، ئەندەرزگۆ، تاران، کۆمەڵگای ئۆرکید لە شاری سەتارخان لە تاران، شارۆچکەی دەقایقی لە تاران (هێرشی بەرفراوان)، فەرەحزادی، تاران، بارەگای هێزە چەکدارەکان، ئەزگۆڵ، تاران، شوێنی نیشتەجێبوونی عەلی شەمخانی
شەهرارا، تاران، کۆمەڵگەی مامۆستایان، گۆڕەپانی کتێبی سەعادەت ئاباد، گەرمدەرە، تاران، مەرزداران
شار و شوێنە هەستیارەکانی تر:
چەند هێرشێک بۆ سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنز، ناوەندی ئەتۆمی  پارچین، چەند بنکەیەکی سەربازی لە تاران، ڕیاکتۆری ئەتۆمی نەتەنز، دامەزراوەکانی نزیک ڕیاکتۆری ئەتۆمی نەتەنز
خەنداب، ڕیاکتۆری ئاوی قورس ئاراک، قوم، خورام ئاباد، هەمەدان، پارچین، قەسر شیرین، تەورێز، پیرانشار ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان، ئیلام، ئەراک، سنە و سەردەشت.