سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر شەش هاووڵاتیی بەهایی لە کەرەج
شەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۴   |  14-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، شەش هاووڵاتیی بەهایی خەڵکی کەرەج بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی لەدژی نیزام” لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەمشارەوە بە زیندان و سزای تەکمیلی مەحکووم کراون.
ئەم حوکمە کە لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی کەرەج دەرچووە بەم شەش هاووڵاتییە “نەغمە میرزائاقا، مەهین سەعادەتمەند، مەهشید سفیدی، سەمەر مەسعوودی، مۆنا زەکایی و ناسر ڕەجەب” ڕاگەیەندراوە و هەر کام بە تەحەمۆلی ١٠ مانگ زیندان و دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات، مەحکوو کراون.