کوژرانی پەرنیا عەباسی وێڕای بنەماڵەکەی بەهۆی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی سپای ئیسرائیل
شەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۴   |  14-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پەرنیا عەباسی تەمەن ٢٥ ساڵ، موعەلیم و شاعیری لاوی دانیشتووی گەڕەکی سەتارخانی تاران، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی سپای ئیسرائیل بۆ سەر یەکەیەکی نیشتەجێ بوون لەم گەڕەکە، وێڕای سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەی گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە، ئەم بینایە کە دەوترێ یەکێک لە ماموستایانی زانکۆی بێهشتی تێدا کراوەتە ئامانج،بە تەواوی لەگەڵ خاک یەکسان بووە و ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەم بینایە گیانیان لەدەست داوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر ژمارەی قوربانیانی ئەم هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە.