فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كوژرانی شەش ئەندامی ئەرتەش لە سەرپێڵی زەهاو
یەکشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۴   |  15-06-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، پادگانی ئەبوزەر، تایبەت بە هێزی زەوینیی ئەرتەش لە شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای كرماشان، کرایە ئامانجی هێرشی ئاسمانیی ئەرتەشی ئیسرائیل.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ٦ ئەندامی ئەرتەش كوژراون و چەندین كەسی دیكە بریندار بوون. هەر لەم پێوەندەدا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۲۴ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر پادگانی ئەلمەهدی ورێ، لانیکەم ۴ ئەندامی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەناوەکانی “مەیسەم خەلیلی، ڕامین وەلیزادە، سەعید ڕەزایی و ئەکبەر فەتین” کوژراون.