فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
دوشەممە ۲۶-۰۳-۱۴۰۴   |  16-06-2025

سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەندکراوێک بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” بە شێوەی نەهێنی لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج ئێعدام کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاوکات لەگەڵ چوارەمین ڕۆژی گرژییەکان لە نێوان ئێران و ئیسڕائیل، هاووڵاتییەکی خەڵکی تاران بە ناوی “ئیسماعیل فکری” کە پێشتر بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی لە زیندانی قزڵحیسار بەکردەوە دەرهات.