فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران
دوشەممە ۲۶-۰۳-۱۴۰۴   |  16-06-2025

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە، دوای تێپەڕبوونی ٦٥ کاتژمێر بەسەر زنجیرە هێرشەکانی ئیسرائیل، ٢٢٤ هاووڵاتی کوژراون کە ژمارەیەکیان منداڵن.
هەروەها ئاماژەی داوە،  هەر بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل ١٤٨١ هاووڵاتی برینداربوون، کە ١٢٧٧ کەس لە بریندارەکان تاوەکوو ئێستاش لە نەخۆشخانەکان چارەسەری تەندروستیان بۆ دەکرێت، لە ٩٠ لەسەدیان خەڵکی مەدەنین. جێگای ئاماژەیە، سپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ئێران دەست پێکرد و لە یەکەم هێرشیدا شەش زانای ئەتۆمی و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی سوپای پاسداران و ئەرتەشی ئێران کرانە ئامانج.