فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ١٨ هاووڵاتیی لە شاری مەهاباد
چوارشەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۴   |  18-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی لە شاری مەهاباد، بە بیانووی بڵاوکردنەوەی پۆستی پەیوەندیدار بە شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ١٨ کچی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستی پەیوەندیدار بە شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و پێکهێنانی پەروەندەی قەزایی، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.