فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕەوانەبوونی چەندین کاراوان لە هێزەکانی سپای پاسداڕان بۆ شاری بۆکان
چوارشەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۴   |  18-06-2025

بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، چەندین كاروانی سەربازیی  سپای پاسداران لە شارەكانی تەورێز، ورمێ و میاندواو بۆ شاری بۆكان گواستراونەتەوە.
بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هێزانە لە ناوەندی فەرماندەیی سپای پاسدارانی بۆكان جێگیر بوون؛ ناوەندێک كە لە ناوچەی “تەپەی ئەركان”ــە. ئامانجی ئەم جێگیربوونە بەرفراوانە سەربازییە، ئامادەیی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ “ئەگەری جووڵەی حیزبەكانی كوردستان” ڕاگەیێندراوە. لە درێژەی ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەدا، ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکانی كۆماری ئیسلامی، بڕیاری چۆڵكردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی مەسكەنی مێهر لە نزیكی ئەم بنکە سەربازییەیان دەركردووە.