
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەمین سەعدووئی، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵكی گوندی “تاریمیش”ی ناوچەی كۆتۆل سەر بە شاری خوی، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەكارهێنانی توندوتیژی لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییەیان بە شێوەیەكی توندوتیژانە لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری خۆی دەستبەسەر كردووە؛ بە جۆرێك كە ئەم هەوڵە ببووە هۆی ترس و نیگەرانی خەڵكەكە. شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و بارودۆخی تەندروستی ناوبراو تا ئێستا ناوەندە ئەمنییەكان لە پێدانی هەر جۆرە وڵامێكی ڕوون لەم بارەیەوە خۆیان پاراستووە. تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.