کوژرانی ١٨ کەس لە کەرتی غەززە بەدەستی هێزەکانی ئیسڕائیل
پێنجشەممە ۲۹-۰۳-۱۴۰۴   |  19-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرگریی شارستانی کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی بەرە بەیانیی ئەمڕۆی ئیسڕائیل، ١٨ کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاریی مرۆیی بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، محەممەد مغیر، بەڕێوەبەری هاوکارییە پزیشکییەکان لە بەرگریی شارستانی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل لە نزیک نەتساریم هێرشی کردە سەر ئەو هاووڵاتییانەی غەززە کە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاریی مرۆیی بوون. وتیشی، جگە لە قوربانیانی ئەم هێرشە،بە دەیان کەسی دیکەش برینداربوون کە گەیەندراونەتە ناوەندەکانی پزیشکی.