ڕاپۆرتێک لەسەر قوربانیانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل لە حەوتەمین ڕۆژیدا
هەینی ۳۰-۰۳-۱۴۰۴   |  20-06-2025

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە بڕواپێکراو و خۆجێییەکان لە تەواوی ئێران کۆکراونەتەوە، لە ماوەی حەوت ڕۆژی یەکەمی دەستپێکی شەڕی ڕاستەوخۆ لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسرائیل، لانیکەم ٦٥٧ کەس کوژراون.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشی ڕۆژی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل، دوو هاووڵاتیی دیکە گیانیان لەدەستداوە کە بە هەژمار کردنی ئەم دوو کەسە، کۆی گشتی قوربانیانی ئەم شەڕە کە لە ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردانەوە دەستی پێکردووە هەتا ئێستا، گەیشتووەتە ٢ هزار و ٦٩٤ کەس. بەپێی ئەم ئامارە، لەم ژمارەیە ٦٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢ هەزار و ٣٧ کەسیش برینداربوون.