
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “سروش یووسفزاده” لە ماڵکەی خۆیدا لەمشارە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر هێندێک کەلوپەلی تایبەتی سروشیووسف زادە و مۆبایلی باوکی و برایەکەی داگرتووە. تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانییەرکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسرکران، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە. هاوکات، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەمشارە بەناوی “پووریا نەسیری” خوێندکاری بەشی لیسانسی حقوق لە زانکۆی “ئازاد”ی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە، پێشتریش لە شەوی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردبووە سەر ماڵی “مێهران خەدیری پوور” و ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو.