فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی تازەلاوێکی خەڵکی دێهگولان
شەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۴   |  21-06-2025

تازەلاوێکی خەڵکی گوندی “بڵبان ئاوا” سەر بە شاری دێهگۆلان بە ناوی “محەممەد زەندکەریمی”، بەدوای تێپەڕبوونی دوو حەفتە بەسەر دەستبەسەر کرانی، زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم تازەلاوە کە تەمەنی ١٧ ساڵە، پێشتر یش لە بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بە تۆمەتی “چالاکی لە کاناڵی تلێگڕامی لەیلاخ تی وی” دەستبەسەر کرابوو. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران، شوێنی ڕاگیران و ئەو ئۆمەتانەی کە دراوەتەپاڵی، لەبەردەستدا نییە.