ناڕەزایەتیی بەندکراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین لەئاست ڕاگوێزرانی بەندکراوێک بە ناوی عەلی یۆنسی
شەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۴   |  21-06-2025

ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە بەندکراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین، لە ناڕەزایەتیی بە ڕاگوێزرانی نایاسایی “عەلی یۆنسی” بۆ شوێنێکی نادیار، لەکاتی هەواخۆری لە حەساری ئەم زیندانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و درووشمی ئێعتڕازییان کوتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین، هەڕەشەیان لە بەندکراوان کردووە کە ئەگەر درێژە بە ناڕەزایەتییەکەیان بدەن، ئەوانیش ڕاپێچی شوێنێکی نادیار دەکەن. شایانی باسە، ئەم بەندکراوانە لە چوارچێوەی سەپاندنی ئاستەنگییەکان لە لایەن بەرپرسانی زیندان، لە دەستڕاگەیشتن بە کتێبخانە و باشگای زیندانیش بێبەش کراون.