کوژرانی منداڵێکی تەمەن ٩ مانگ لە مەریوان بەهۆی پریشکی تەقەی پەدافەندەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۴   |  22-06-2025

ڕۆژی هەینی ٣٠ جۆزەردانی ١٤٠٤، منداڵێکی تەمەن ٩ مانگ بە ناوی “سەرمەد سەجادی” خەڵكی مەریوان، لەئاکامی بەرکەوتنی پریشکی گوللەی پەدافەندی سپای پاسداران لە گوندی “دەرەتفێ”ی سەر بە مەریوان كوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بنەماڵەی ئەم منداڵە گیانبەختكردووە، ڕۆژی هەینی چووبوونە گوندی دەرەتفێ و لە بەرامبەر ماڵی یەكێک لە ناسیاوەكانی خۆیان پریشکی پەدافەندی سپای پاسدارانیان بەر كەوتووە. ئەم سەرچاوەیە زیادی كرد لە ئاكامی ئەم ڕووداوە، سەرمەد سەجادی دوای لێكەوتنی تەركەش لە بەشی سەری دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و باوكی ئەم منداڵە بە ناوی “لوقمان سەجادی” لە بەشی قۆڵی بریندار و بە مەبەستی چارەسەری دەرمانی بۆ یەكێک لە ناوەندە دەرمانییەكانی تاران گواستراوەتەوە.