فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار
یەکشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۴   |  22-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٣١ی جوزەردانی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی “خالد و محەمەد بەکری” خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم دوو برایە بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ١١ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی پێجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئاریان مەشایخی” خەڵکی ئاوایی “گردرەحمەت”ی پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.