فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان
دوشەممە ۰۲-۰۴-۱۴۰۴   |  23-06-2025

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەركرانی هاووڵاتییان هاوكات لەگەڵ دەستپێكی شەڕی ئێران و ئیسرائیل، “ئیدریس ڕەسووڵی” و “كامران ڕەسووڵی”، خەڵكی شنۆ، “ئەحمەد مام شەریفی”، “سادق مەحموودنژاد” و “سەید ڕەحمان حسێنی”، خەڵكی پیرانشار و هاووڵاتییەكی خەڵكی مەهاباد بە ناوی “سەعدوون غەزاڵی” لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر كراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەكشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سەعدوون غەزاڵی، خەڵكی مەهاباد لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كرا. هەروەها، ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەحمەد مام شەریفی و سەید ڕەحمان حسێنی، خەڵكی گوندی “سیلوە”ی سەر بە پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە ماڵەكانیان دەستبەسەر كران. لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەركرانەكان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانیش، سادق مەحموودنژاد لە زیانبەركەوتوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار، و دوو برا بە ناوەكانی ئیدریس ڕەسووڵی و كامران ڕەسووڵی، خەڵكی گوندی “خالیداوا”ی سەر بە شنۆ لەم گوندە دەستبەسەر كران. تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.