بۆردوومانی پایەگای سنووری گوندی دەرەکی لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل
دوشەممە ۰۲-۰۴-۱۴۰۴   |  23-06-2025

بەپێی زانیارییەکان، دوانیوەڕۆی یەکشەممە ١ی پووشەپەڕی ١٤٠٤، پایەگای سنووری گوندی دەرەکێ سەر بە شاری سەوڵاوا بوو بە ئامانجی هێرشی ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئیسڕائیل.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بینای بنکەکە بە هۆی ئەم هێرشەوە بە تەواوی وێران بووە. لەگەڵ ئەمەشدا ئاماری زیانەکانی ئەم هێرشە بە تەواوی دیار نییه. جێگای ئاماژەیە، هێزەکانی نیشتەجێ لەم پایگایە لە ساڵانی ڕابردوودا دەیان کۆڵبەریان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردووەتە ئامانج و کوشتوویانە.