داخرانی پێنج کورخانە لە ساروقامیشی بۆکان
دوشەممە ۰۲-۰۴-۱۴۰۴   |  23-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پێنج کورەخانە لە کورەخانەکانی ناوچەی ساروقامیشی بۆکان، بەهۆی چوونەسەرەوەی بێ وێنەی نرخی کەرەستەی بەرهەمهێنان و نەبوونی ژێرخانی ئابووری، داخران.
ئەم تەعتیلەبوونە بووەتە هۆی بێکاربوونی بە سەدان کرێکار کە زۆربەیان، سەرپەرەشتیاری بنەماڵەن. جێگای ئاماژەیە، کرێکارانی ئەم کورخانانە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ڕایانگەیاندبوو کە بەهۆی نەبوونی ئاسۆیەکی ڕوون، ئەگەری تەعتیل بوونی ئەم ناوەندانە لەئارادایە. شایانی باسە، بارودۆخی نالەباری ئابووری، چوونەسەرەوەی تێچووەکانی بەرهەمهێنان و بێ توانایی لە دابین کردنی مەوادی سەرەتایی، لە هۆکارە سەرەکییەکانی تەعتیل بوونی ئەم کورخانانە دێنە ئەژمار.