بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی روداووی هاتووچۆ
یەکشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۰   |  27-02-2022
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممە، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی “لایەق ڕەحمانی” و “هوشیار میروەیسی” کە بە ئۆتۆمبیلێک دەیانەویست بۆ کۆڵبەری ڕوو لە سنورەکانی شاری پاوە بکەن، لە ملەی شمشێری پاوە بە هۆی پێکدادن لە گەڵ ئۆتومبیلیکی بارهەڵگر، بە تووندی بریندار بوون. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکمان لە دۆخی تەندروستی ئەو دو کۆڵبەرە پێی نەگەیشتووە.