فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڕەشەی لەسێدارەدران لە سەربازەکان لە ئەگەری بەجێهێشتنی پادگانەکان
سێشەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۴   |  24-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ئەنجامی بەردەوامی شەڕی نێوان وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل و کوژرانی زیاتر لە ۷۰ کەس لە هێزە ئینتزامییەکان لە پارێزگای کرماشان، سپای پاسداران و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوشارەکانیان لەسەر سەربازەکان زیاتر کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، سەربازەکان ئاگادار کراونەتەوە کە، لە ئەگەری بەجێهێشتنی پادگانەکانیان یان هەڵاتن لە خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە دۆخی ئێستادا، لەگەڵ سزای وەکوو لەسێدارەدران یان سزای قورسی دادوەریدا ڕووبەڕوو دەبنەوە.