فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی بەندکراوێک لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم
سێشەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۴   |  24-06-2025

بەپێی زانیارییەکان، رۆژی یەکشەممە ١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “فواد عەلیخانی” تەمەن ٤١ ساڵ، لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای کرماشان، گیانی لە دەستداوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فواد عەلیخانی لە خاڵێکی پشکنینی هێزە ئەمنییەکان لە کرماشان دەستبەسەر کراوە و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزراوە. شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا لە ژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی بووە و هەر بەم هۆیەوە گیانی لە دەستداوە. بەوتەی ئەم سەرچاوەیە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پەیوەندییان بە بنەماڵەکەی کردووە و بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی باس بکەن یان ڕوونکردنەوەیەک لەمبارەوە بدەن ، پێیان ڕاگەیاندوون کە کوڕەکەیان گیانی لە دەستداوە.