فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی کیانووش چراغی و هاوژینەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێهلۆران
چوارشەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۴   |  25-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کیانووش چراغی، هاووڵاتی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری دێهلوڕان و هاوژینەکەی بەناوی “ئەکرەم سەبزی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شارەدا دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەکرەم سەبزی پاش چەند کاتژمێر دەستبەسەربوون و لێپرسینەوە، بە بڕیاری پێبژاردنی ۲ ملیۆن و ۵۰۰ هەزار تمەن ئازاد کراوە کە بەپێی ئەو سزایەی بەسەریدا سەپێندراوە، بڕی پارەی دیاریکراو بۆ ناوبراو ۱۱ ملیۆن تمەن بووە کە بەشێکی بە مەرجی “ڕێگری لە هەرچەشنە چالاکییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” بۆ ناوبراو هەڵپەسێردراوە. ئەوە لەحاڵێکدایە کە کیانووش چراغی، دوای دەستبەسەرکرانی بەبێ مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، کیانووش چراغی پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “کردەوەی دژ بە ئاسایشی نیشتمانی” حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای تێپەڕکردنی ۱۴ مانگ لە ماوەی حوکمەکەی، ڕۆژی سێشەممە ۲۳ی گوڵانی ئەمساڵ، بە ڕاگرتنی سزاکەی بەشێوەی هەڵپەسێردراو لە زیندانی دەڕەشاری پارێزگای ئیلام ئازاد کرابوو.