فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی شاراوەی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
چوارشەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۴   |  25-06-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤،  حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئیدریس ئاڵی و ئازاد شۆجاعی” هەردوو خەڵکی شاری سەردەشت و کەسێکی دیکە بە ناوی “ڕەسووڵ ئەحمەد ڕەسووڵ” خەڵکی شاری سلێمانی، بە شێوەی شاراوە و بە بێ دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئێعدام کران.